چۆن ده‌بیته نوێنه‌رێكی فرۆشتنی سه‌ركه‌وتوو؟نهێنییەکانی سەرکەوتن لە فرۆشتندا
- وەرگێران:هاژە بورهان
- Oct 4, 2017
- 4 min read
زۆرێك له نوێنه‌رانی فرۆشتن ئه‌و كاارماییانه‌یان تێدایه كه پێشتر باسمان لێوه‌كردن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناتوانین بڵێین كه نوێنه‌ری فرۆشتنی سه‌ركه‌وتوون. كه‌واته چۆن وابكه‌ن كه ببنه كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو له بواری خۆیاندا: 1. چێژوه‌رگرتن له گیانی گاڵته گه‌پ و هه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ ڕه‌چاوكردنی بارودۆخ : ینور روزفلت ده‌ڵێت { ڕوحی ئینسان نامرێت كاتێك ده‌كه‌وێت به‌ڵكو ئه‌و كاته ده‌مرێت كه ده‌ستبه‌ردارده‌بێت} بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فرۆشتن و سه‌ردانی كڕیاره‌كان هه‌ر چونێك بێت هه‌رگیز نه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری بێئومێدی و بێ هیوایی ببیت، هه‌رده‌م نه‌رم و نیان و كۆمه‌ڵایه‌تی به. 2. ڕه‌فتار و مامه‌ڵه : گرنگترین یاسای سه‌ركه‌وتن له‌م كاره بریتی یه له پارێزگاری كردن له‌كه‌سایه‌تی ئه‌رێنی و به‌رزخوازی. هه‌رچه‌نده ڕووبه‌رووی كێشه ببیته‌وه له كلتی كاره‌كه‌ت به‌ڵام دڵنیابه كه له كۆتایی دا هه‌موو ئه‌مانجه‌كانی فرۆشتنت به‌ده‌ست ده‌هێنیت، له‌وانه‌یه قسه زۆر ئاسانتربێت له جێبه‌جێكردن به‌ڵام له بیرت نه‌چێت كه ئه‌رێنی بوونی تۆ ده‌ته‌نێته‌وه له نێوان كڕیاران له كاتێكدا كه تۆ به‌رده‌وام به دڵنییایه‌وه ده‌رده‌كه‌ویت له‌به‌رامبه‌ریان له پێشكه‌شكردنی كاڵاكان، ئه‌وانیش له‌كۆتایی دا ڕه‌زامه‌ند ده‌بن به‌رامبه‌ر به تۆ . به‌ڵام ئه‌وه‌ت له‌بیربێت كه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی كڕیار و زۆرلێكردنی كڕیار بۆ كڕینی كاڵاكان. بۆیه پێویست ناكات پێی بڵێیت كه تۆ پێویسته كاڵاكان بكڕیت،به‌ڵكو بۆی ڕوون بكه‌وه كه بۆچی پێویسته ئه‌و شته بكڕێت ، هه‌وڵبده هۆكاری هۆكاری سه‌رنج ڕاكێش و باوه‌ڕپێكراو به كڕیار بده‌ی كه بێگومان ئه‌مه به‌پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌سته به زانیاری پێویستی تۆ له‌سه‌ر ئه‌و سروشتی ئه‌و كڕیاره‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت به چ جۆریك متمانه‌ی به‌ده‌ست بهێنیت. 3. قۆستنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست و ده‌ستپێشخه‌ری دروست : ئه‌گه‌ر تۆ خاوه‌ن ئاستێكی باشی ماددی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یان هه‌ر شتێكی تر نه‌بیت، ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌مانه چاره‌نووسی تۆ دیاری ده‌كه‌ن، وه هه‌رگیز ڕێگه‌مه‌ده كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م ڕێگه‌وه هێرشت بۆ ده‌هێنن بێئومێدت بكه‌ن به‌ڵكو به‌رده‌وام به هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیه‌وه ده‌ستپێشخه‌ر به به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه و پێچه‌وانكه‌ی بسه‌لمێنه. ئه‌وه‌ت له یادبێت كه تۆ ته‌نها كه‌سیت كه ده‌توانی ڕێگه به به‌رامبه‌ركه‌ت بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پێیان خۆشه بیكه‌ن به‌رامبه‌ر به تۆ گه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان قبوڵبكه‌یت. 4. به‌رپرسیاریه‌تی هه‌رشتێك هه‌ڵبگره كه‌ئه‌نجامی ده‌ده‌یت: سه‌ركۆنه‌كردنی كه‌سانی تر باشترین هۆكاره بۆ لابردنی خه‌مه‌كان و هه‌ستكردن به باشتربوون له كاتێكدا كه هه‌موو شته‌كان به‌ره‌و خراپی ده‌ڕۆن، بڵام ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌نجامی باشتر و به‌رهه‌می به‌رزتر ده‌خوازیت له كاره‌كه‌ت ئه‌مه ڕێگایه‌كی دروست نییه. ئه‌گه‌ر تۆ به‌راستی ده‌ته‌وێت ببیته نوێنه‌رێكی فرۆشتنی سه‌ركه‌وتوو باشتر وایه بیرۆكه‌ی جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر "من" و "بۆچی" له خۆت به دوور بگریت چونكه كاره‌كان به‌ره‌و خراپی ده‌بات. به‌رده‌وام بیر له‌وه بكه‌وه كه چۆن كاره‌كانت به‌ره‌و پێش ده‌چن بۆ ده‌ستخستنی ڕێژه‌ی فرۆشتنی زیاتر. بۆ نمونه له بری گله‌یی كردن له‌وه‌ی كه كڕیار زۆر گرنگی به نرخ ده‌دات و حه‌زناكات هیچ قازانێك بدات، بیر له ڕێگه‌یه‌ك بكه‌وه بۆ باوه‌ڕبێهێنانی كڕیار له گرنگی
كاڵاكه و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی جیای ده‌كاته‌وه، یان پلانێك دابڕێژه بۆ پێشكه‌شكردنی داشكان و پێشنیاری سه‌رنج ڕاكێش بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا ڕه‌زامه‌ندی به‌ده‌ست بهێنیت له كڕینی كاڵاكاندا. سه‌رنج بخه سه‌ر هه‌نگاوێك كه پێویسته بۆ به ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی كۆتایی كه پلانت بۆی داناوه ( بۆ نمونه زیادكردنی فرۆشتن بۆ دوو ئه‌وه‌نده ) له بری لۆمه و سه‌ركۆنه‌كردن. 5. هه‌ڵوێستی نه‌رێنی ئه‌وانی تر قبوڵ مه‌كه: ڕێگه مه‌ده گاڵته‌ی كه‌سانی تر توانا و خواسته‌كانت ، ئومێدی به‌ده‌سهێنانی سه‌ودای گه‌وره‌ترت له ناوببات ، ڕه‌تكردنه‌وه‌كانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بگۆره بۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ خۆت، هه‌رده‌م به شێوازی ئیجابی له‌به‌رده‌م ناڕه‌زاییه‌كان بوه‌سته‌وه و بیانكه به هۆكاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن. له زۆربه‌ی كاتدا نوێنه‌ری فرۆشتن ( به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تازه‌ن له‌م كاره‌دا ) ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی زۆر ده‌بنه‌وه كه ئه‌مانه سه‌رنه‌كه‌وتوون و ناتوانن ئه‌ركه‌كانیان به‌جێبگه‌ێنن، گوێ له‌م جۆره قسانه‌بگره و بآ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن، ئه‌مه بۆچوونی ئه‌وانه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه قبوڵی بكه كه ته‌نها بۆچونێكه و بیكه به هۆكاری به‌ره‌نگاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن وه له هۆكارێكی نه‌رێنی یه‌وه بیگۆره بۆ هۆكارێكی ئه‌رێنی به سه‌لماندنی پێچه‌وانه‌كه‌ی. 6. هه‌وڵدان بۆ دروست كردنی تۆرێكی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ل كڕیاره‌كانت: پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو لسه‌ر كڕیاره‌كانت هه‌وڵی دروست كردن و به‌ره‌وپێشبردنی پلیكانه‌ی ( بنیاتنانی په‌یوه‌ندی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كان ) بده كه بریتی یه له : پلیكانه‌ی خۆشه‌ویستی : خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی نه‌رم و نیان و لێبورده و خۆشه‌ویست و گه‌شبین به، وه له ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه هه‌وڵ بده خۆشه‌ویستی كه‌سانی تر به‌ده‌ست بهێنیت. متمانه: هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كڕیاره‌كانت مه‌ده له هه‌ر بارودۆخێك دابووی، وه یاری به هه‌سته‌كانیان مه‌كه و سه‌رنجیان ڕامه‌كێشه بۆ شتێك كه بوونی نیه له به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كاندا، وه به تایبه‌ت له كاتی بوونی كه‌موكووڕی له كاڵاكاندا.ده‌ست پاك و ڕاستگۆ به له مامه‌ڵه‌كردن، كارامه به له هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌كردنت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ست هێنانی متمانه له‌لایه‌ن كڕیاره‌وه ئه‌وكاته بزانه كه خۆت ده‌بیته خاوه‌ن بڕیار. ڕێزگرتن: زێده‌ڕۆیی مه‌كه له گاڵته‌ی بێ‌مانا و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی نه‌رم و له‌هه‌مان كاتدا به‌ڕێز به، ئه‌مه‌ش له كاتی مامه‌ڵه‌كردنت، قسه‌كردنت، لێزانیت، شێوازت، ڕێزگرتن و به‌رز نرخاندنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت.
7. هه‌وڵدان بۆ ده‌ستخستنی متمانه‌ی كڕیاره‌كانت: ده‌توانیت بگه‌ی به پله‌ی متمانه له‌ڕێگه‌ی بنیاتنان و گه‌شه‌پێدانی پلیكانه‌ی ( به‌ده‌ست هێنانی متمانه‌ی كڕیار ) ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی : ڕاستگۆیی له مامه‌ڵه و قسه‌دا. متمانه و باوه‌ڕپێكردن له هه‌موو شتێك دا. تێگه‌یشتن له خواست و پێویست كڕیاره‌كانت و دووركه‌وتنه‌وه له زۆرلێكردن و فشاركردن. خزمه‌گوزاری پاش فرۆشتن: ئه‌مه‌ش به به‌رده‌وامی له په‌یوه‌ندی دابوون له‌گه‌ڵیان نه‌وه‌كو پچرانی په‌یوه‌ندی دوای ته‌واوبوونی كرداری فرۆشتن.
8. متمانه به خوودی خۆت و تواناكانت به‌هێز ڕابگره: ڕێگه‌مه‌ده هه‌ڵوێستی كه‌سانی تر له‌به‌رامبه‌رت لاوازت بكات و كاریگه‌ری له‌سه‌رت دروست بكات، په‌ره به خۆت بده و خۆت ڕۆشنبیر بكه وه هه‌وڵی ده‌ستخستنی پسپۆری و كارامه‌یی نوێ و جۆراوجۆر بده به تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه توانایان له‌تۆ زیاتره. هه‌روه‌ها زۆر گرنگه كه به‌شداری خولی ڕاهێنان ببیت، له هاوكارانته‌وه شت فێرببه و سه‌رنجی ئه‌وه بده
كه‌ده‌یكه‌ن و ده‌ێلێن و په‌یوه‌ندیت زۆر باش بكه له‌گه‌ڵ تیمی فرۆشتنی كۆمپانیاكه‌ت به‌تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت. 9. ده‌ستپێشخه‌ری ئینجا ده‌ستپێشخه‌ری : نوێنه‌ری فرۆشتنی سه‌ركه‌وتوو هه‌میشه ده‌سپێشخه‌ره له بڕیاردان، هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نابیت و پێشكه‌وتوو نابیت ( وه‌كو نوێنه‌ری فرۆشتن ) ئه‌گه‌ر له شوێنی خۆت دابنیشیت و چاوه‌ڕێ بكه‌یت كه هه‌ل وه كڕیار بێنه لات. به‌دواداچون بۆ سه‌ودا ناته‌واوه‌كان بكه وه هه‌وڵی ته‌واوكردنیان بده به‌هه‌موو توانایه‌كته‌وه. داوای سه‌رنج و تێڕوانینی كڕیاره‌كان بكه له‌سه‌ر به‌رهه‌كان پاش فرۆشتنیان و دڵنیاببه‌وه له‌ڕه‌زامه‌ندی ته‌واویان له‌سه‌ر كاڵاكان، به‌مه‌ش لایه‌نگیری ئه‌وان به‌ده‌ست ده‌هێنیت له زۆربه‌ی كاتدا، وه له‌وانه‌شه ببێته هۆكارێك بۆ بره‌وپێدانی كالاكه له ده‌ورووبه‌ری خۆیاندا. له نیَوان ماوه‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی تر په‌یوه‌ندی به كڕیاره له‌مێژینه‌كانته‌وه بكه و دڵنیاببه‌وه له پێداویستی و خواستیان له‌سه‌ر به‌رهه‌می پێشوو بۆ جارێكی تر یان زیاتر له جاری پێشووتر. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نوێنه‌ری فرۆشتن نابێت هه‌رگیز له‌ڕیزی چاوه‌ڕوانی بمینێته‌وه، هه‌موو كات ده‌بێت كارێك بكات بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاوێك (به‌لایه‌نی كه‌م) بچێته پێش به‌ره‌و به‌ده‌ست هێنانی ئامانجی كاره‌كه‌ی.

コメント