نوێنەری فرۆشتن کێیە؟ کارامەییەکانی چین؟
- وەرگێران:هاژە بورهان
- Oct 2, 2017
- 2 min read
یه‌كێك له زۆرترین ئه‌و كارانه‌ی له ئاگاداری ده‌رباره‌یان ده‌خوێنینه‌وه له ڕ ۆژنامه و گۆڤار و هۆكاره‌كانی تری ڕاگه‌یاندن بریتی یه له نوێنه‌ڕی فرۆشتن،له‌به‌رئه‌وه‌ی یارمه‌تی ناساندن و بره‌وپێدانی كۆمپانیا ده‌دات به شێوه‌یه‌كی نمونه‌یی. وه خودی كارمه‌ندیش تاكێكی گرنگی به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆمپانیایه. زۆر جار ڕووبه‌ڕووی زۆرێك له نوێنه‌رانی فرۆشتن ده‌بینه‌وه به‌ڵام سه‌رنج ده‌ده‌ین كه هه‌ندێكیان له هه‌ندێكان كارامه ترن به جۆرێك ده‌توانن زۆر به ئاسانی باوه‌ڕ به كریار بكه‌ن تاوه‌كو كاڵا‌و به‌رهه‌كانیان قبوڵ بكه‌ن، یان ڕێكلام بۆ كۆمپاناكانیان بكه‌ن. له كاتێكدا كه هاوكاره‌كه‌ی نه‌یتوانیوه ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ی هه‌بێت. لێره‌دا ده‌پرسین ئایا چی واده‌كات نوێنه‌رێكی فرۆشتن له هاوكاره‌كانی كارامه تر و تایبه‌تمه‌ندتر بێت؟ وه چۆن ده‌بیته نوێنه‌رێكی فرۆشتنی سه‌ركه‌وتوو؟ نوێنه‌ری فرۆشتن كێ یه؟ نوێنه‌ری فرۆشتن: ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌رپرسیاره له نواندنی كۆمپانیا لای كڕیاران، هه‌ڵده‌ستێت به نواندن و پێشاندانی هه‌موو ئه‌و كاڵا و به‌رهه‌م و ئامێرانه‌ی كه به‌رهه‌مهێنه‌ران پێیان ڕاده‌سپێرن، وه له میانه‌ی سه‌ردانه ڕیكه‌كانی دا نمونه‌ی به‌رهه‌مه‌كان ده‌خاته به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ریان به كڕیاران بدات. هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی و سوودی به‌رهه‌مه‌كانیان پێئاشنا ده‌كات وه ڕاهێنان به كڕیاران ده‌كات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی له كۆمپانیا داڕێژراوه. وه له‌لایه‌كی تره‌وه نوێنه‌رانی فرۆشتن هةوڵده‌ده‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌لی فرۆشتنی تایبه‌ت بۆ كڕیاران ، دانوستان كردن له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخه‌كان و وه‌رگرتنیان به شێوازی قست ( به‌شه پاره ). داواكارییه‌كان وه‌رده‌گرن و گرێبه‌سته‌كان ڕێكده‌خه‌ن و وه‌رگرتنی ڕێژه‌ی دیاریكراو له كاڵاكان ڕێكده‌خه‌ن ، هه‌ڵده‌ستن به كردنه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی په‌ڕاو بۆ كڕیاران و چاره‌سه‌ركردنی گازانده‌كان، ئاماده‌كردنی لیستی فرۆشتن و ئاماری تایبه‌ت به ناوی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات. كارامه‌ییه‌كانی نوێنه‌ری فرۆشتن: نوێنه‌رانی فرۆشتن دوای ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵیان هه‌ڵده‌بژێرێن، بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری فرۆشتن پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكڕدرێت: 1. شێوه و ڕوخسارێكی گونجاو به‌و كۆمپانیایه‌ی نوێنه‌رانی ده‌كات. 2. توانای مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و بنیاتنانی په‌یوه‌ندی تازه له‌گه‌ڵیان. 3. توانای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی كه‌سانی تر و كاریگه‌ربوون له‌سه‌ریان. 4. بوێری و نه‌رمی نواندن له‌و سیفاته گرنگانه‌ن كه پێویسته له نوێنه‌ری فرۆشتنی سه‌ركه‌وتوودا هه‌بێت. 5. توانای به‌رگه‌گرتنی فشاری كاركردنی زۆر. 6. پێویسته زۆر به باشی تایبه‌تمه‌ندی و خاڵی به‌هێز و لاوازی ئه‌و به‌رهه‌مانه بزانێت كه بره‌ویان پێده‌دات.
7. پێویسته بیرۆكه و زانیاری ته‌واوی هه‌بێت له‌سه‌ر كۆمپانیا و هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كۆمپانیا و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێشكه‌شی كڕیارانی ده‌كات. 8. پێویسته له‌هه‌مان كاتدا كارامه‌یی له فرۆشتن و زانستی ده‌روونی دا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه چ كاتێك گونجاوه بۆ قسه‌كردن و چ كاتێك پێویسته بوه‌ستێت له قسه‌كردن. 9. خاوه‌ن خواستێكی به‌هێز بێت بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وام گه‌شه‌سه‌ندن، وه توانای به‌ره‌نگاربووه‌نه‌ی هه‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن به‌سه‌ر كه‌سانی تردا وه باوه‌ر به‌خۆبوونی ته‌واو به‌و توانایانه‌ی كه هه‌یه‌تی. 10. مامه‌ڵه‌كردن به شێوازێكی جوان و توانای بڕیاردانی دروست له كاتی گونجاو‌دا.

Comments