top of page

کۆنتڕۆلکردنی فشاری دەروونی

  • وەرگێران:سایە موحەمەد
  • Sep 30, 2017
  • 3 min read

لە کاتی ئەنجام دانی هەر کارێک لە چەند خاڵێکدا هەست بە پەستان و فشاری دەروونی دەکەیت هەموو کارێك بەشێکی بێزارکەری تێدایە هەرچەند زۆر حەز بە کارەکەت بکەیت بە شێوەیەکی کورت دەتوانین فشاری دەروونی بە نزیکبوونەووە لە دوا کاتی کارێك یاخوود ناچارکردن بۆ جێبەجێکردنی کارێک باس بکەین، هەر کارێکی درێژ خایەن دەبێتە هۆی دروست بوونی فشاری دەروونی و پەستانی زیان بەخش لە رووی جەستەی و هەستیەوە ، بە داخەوە، لە ساڵی 2012 دا فشاری دەروونی بوو بە دیاردەیەکی باو لە ناو ئەمریکاییەکان، %65 ی دەروونزانەکانی ئەمریکا ئاماری ساڵانەیان کۆکردەوە دەربارەی فشاری دەروونی %37 پسپۆرەکان گەشتنە ئەنجامی زۆر باش دەربارەی چارەسەر کردنی فشارەکان، لە ساڵی 2013 دا (APA center for organizational stress ( دۆزیانەوە کە فشاری دەروونی پەیوەندی بە کارکردنەوە هەیە، 1/3 ئەمریکیەکان تووشی فشاری دەروونی دەبن لە رێی کارکردنی درێژ خایەنەو، بەڵام %36 یان لە ڕێگەی بەش بەش کردن و رێکخستنی کارەکانیانەوە توانیویانە دەست بەسەر فشارە دەروونیەکانیان دا بگرن. چەند خڵێك بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فشارە دەروونیەکان

1ـ هۆکارەکانی فشارە دەروونیەکانت دیاریبکە:ـ

چاودێری کارەکەت بکە بۆ ماوەی هەفتەیەك یان دوو هەفتە تاوەکو دیاری بکەیت کام جێگاو شووێنی کارەکەت تووشی نارەحەتیت دەکات،بیرکردنەوەو هەستەکانت تۆمار بکە تێبینی ئەو بارودۆخانە بکە کە رووبەروت دەبێتەوە ئەو رۆژانە، ئایا دەنگت بەرز کردۆتەوە؟ دەرچوویتە دەرەوە بۆ پیاسە؟ تێبینی کاردانەوەکانت بکە ،یارمەتیت دەدات بۆ زاڵبوون بەسەر هۆکارەکانی توش بوون بە فشاری دەروونی.

2ـ تەندروستانە وەڵام بدەوە:ـ

لە جیاتی پەنابردن بۆ شەرکردن و خواردنە خێراکان و خواردنەوە کهولیەکان هەڵبژاردنێکیتەندروست بکە کاتێک هەست بە زیادبوونی فشارەکان دەکەیت YoGa هەڵبژاردنێکی گونجاوە وە هەر جووڵەیەکی جەستەی سودبەخشە لەو کاتانەدا هەوڵ بدە کات تەرخان بکەیت بۆ حەزوو ئارەزووەکانت وەک خوێندنەوەی ڕۆمانێک یان ڕۆیشتن بۆ کۆنسیرتێک یاخوود یاری کردن لەگەڵ خێزانەکەت دووربە لە دانیشتنی بە تەنها ئەمە تەنگەژە دەروونیەکانت زید دەکات، خەوێکی باش یارمەتیت دەدات بۆ زاڵ بوون بەسەر فشارە دەروونیەکانت بە دووربە لە خواردنەوە کافاینەکان بەر لە خەوتن وەهەروەها بە دوور بە لە سەیرکردنی TV وComputer

3ـ کات تەرخان بکە بۆ چاڵاك کردنەوەی خۆت:ـ

بۆ دوورکەوتنەوە لە کاریگەریە نەرێنیەکانی هیلاکی و سترێسیەکی درێژ خایەن،پێویستمان بە کاتە تاوەک و بگەرێینەوە باری ئاسایی بەر لە ماندووبوون ئەم چالاکردنەوە دەروونیە پێویستی بە دوور کەوتنەوەیە لە ئیش بۆ ماوەیەك تەنانەت ئەگەر هیچ چاڵاکیەکیش ئەنجام نەدەیت بەڵام بیرلە کارکردن مەکەرەوە،بۆیە گرنگە ماوە بە ماوە واز لە کارەکەت بهێنی کاتی پشوەکانت بە فیڕۆ مەدە هەر کاتی گونجاو بو بچۆ بۆ گەشت ئەمە وادەکاتکارەکانت چاڵاکتر ئەنجام بدەیت کە گەرایتەوە سەر کارەکەت، ئەگەر کاتی پشوووەرگرتنت نەبو دەتوانی دوای دەوام مۆبایلەکەت بکوژێنیتەوەو دووربیت لە کەشی کارکردن.

4ـچۆن پشوو دەدەیت :ـ

تەکنیکی Meditation بەکاربهێنە وەك هەڵمژینی هەناسەیەکی قووڵ بۆ قوڵای مێشک وسی و دڵ ، وادەکات پەستانی دەروونیەکانت کەم ببێتەوە ، هەموو ڕۆژێك چەند دەقەیەك تەرخانبکە بۆ ئەنجام دانی ئەم چاڵاکیانە وەک چونە دەرەوە و چێژ وەرگتن لە خواردنێک ،تیشکخستنە سەر ئەوەی چێژ لە کام چاڵاکیوەردەگریت یارمەتیت دەدات لە چەندان بواریتر سوودی لێ وەربگریت.

5ـ گفتووگۆ بکە لەگەڵ بەرێوبەرەکەت :ـفەرمانبەری تەندروست نموونەی و بە بەرهەمن بۆیە لەسەر بەڕێوبەرەکەت ێویستە کەش وهەوای بگونجێنێ بۆ بەرەو پێشبردنی فەرمانبەرەکان بۆ ئەم مەبەستە دەست بکە بە گفتوو گۆ لەگەڵ بەڕێوبەرەکەت، ئەم گفتووگۆیە بۆ گلەی دەربڕین نیە بەڵکو بۆ بەرەو پێشبردنی فەرمانبەرەکانە، تاوەکو باشترین وانایان ئەنجام بدەن،چەند فەرمانبەرێکی چاڵاك دەست نیشان بکە،بیرۆکەکانت پوخت بکەوە، بیرۆکەی هاوبەشەکانت وەربگرە لە بارەی پلانەکەتەوە وە هەروەها دەتوانیت جێگاکەت بگۆڕیت بەجێگایەکی گونجاوو فراوان تاوەك و Stress کانت کەمتر بێتەوە.

6ـ یارمەتی وەربگرە:ـ

یارمەتی لە هاورێ وئەندامانی خێزانەکەت وەربگرە، ئەمە یارمەتیت دەدات بۆ کەمکردنەوەی پەستانە دەروونیەکانت ،فەرمانبەرەکانی هاوەڵت لەوانەیە شێوازی زاڵبوون بەسەر فشارە دەروونیەکان بزانن یارمەتیان لێ وەربگرە، وەیان لە ڕێگەی Online زانیاری وەربگرە دەربارەی Controle کردنی فشاری دەروونی ،ئەگەر فشارە دەروونیەکانت زیاد بوو بە هۆی ئیشەوە دەتوانی سەردانی پسپۆرێکی دەرونزانی بکەیت بۆ چارەسەرکردنی خوە خراپەکانت.

 
 
 

Comentários


bottom of page