top of page
Open Laptop
Movies.png
Diet Apples

زانیاری و هەواڵ

سوود وەربگرە لە زانیاری و بزانە کە چی ڕوودەدات لە دونیای کار.

تەندروستی خانمان لە کاتی کاردا:٠

AUGUST 15, 2017

I'm a paragraph. Click here to add your own text and edit me. It’s easy. Just click “Edit Text” or double click me to add your own content and make changes to the font. I’m a great place for you to tell a story and let your users know a little more about you.

ئەگەر دەتەوێ ببی بە خاوەنکار،سەیری ئەم فیلمانە بکە!٠

AUGUST 13, 2017

  • سیلیکۆن ڤالی (Silicon Valley)

ئەم فیلمە باس لە بەڕێوەبردنی کاری سەربەخۆ دەکات لە قاڵبێکی کۆمێدیدا و هەروەها گاڵتە بە هەندێک لە کردەوانە دەکات کە لە دەسبەسەرگرتنی کڕیار لە لایەن کۆمپانیاکانەوە بەکاردێن.

  • سویتس (Suits)

ئەم زنجیرەیە ڕوناکی دەخاتە سەر ئەو کەیس هەڵوێستانەی کە پەیوەندی بە جیهانی کار کردنەوە هەیە وەکو بڕیاری بەجەرگ و زریانی هۆش ، و چۆن کە هەندێک جار توانا و لێهاتووی گرنگترە لە بڕوانامەی ئەکادیمی لە بەڕێوەبردنی کاردا.

  • تی ڤی ئێف پتچەرس (TVF Pitchers)

ئەم زنجیرە فیلمە لە چواردەوری قوربانیدان بە ئیشی نیزامی و دەستکردن بە کاری تایبەت دەسوڕێتەوە، و ئەو کۆسپانە دەخاتە ڕوو کە توشی دەبیت لەم جۆرە سەرکێشیەدا بە تابەت ئەگەر کارەکەی پێشووترت ئاسان بوبێت.

  • ستارتاپس (Startups)

ئەم زنجیرەیە گفتوگۆی وردەکاری و زاراوەی گرنگ دەکات کە خاوەنکار پێویستی پێ دەبێت و یارمەتیت دەدات تێبگەی لەو شتانەی کە کارەکات بۆ ئاسان دەکەن بۆ نمونە سەرمایەی سەرەتایی، دوبارە دابەشکردنەوەی سەرمایە، و وەبەرهێنانی فریشتەیی کە وا دەکەن جوانتر کار بکەی.

توێژینەوەکان:گرنگی پلاندانان لە کاردا

AUGUST 14, 2017

بە پێچەوانەیەکی توندەوە، بیروڕای " پلاندانانی بە ئامانج" نەسیحەتی ئەوەمان دەکات کە پلان یارمەتی نەخشە کێشان بۆ کار، ڕێکخستن و چۆنیاتی دەستپێکردن دەدات.پلان وەڵامی چەن پرسیارێکی سەرەکی دەداتەوە بۆ نمونە " ئێستا لە چ قۆناغێکدای ؟" " ئەتەوێت بگەیە چ قۆناغێک؟" و " چۆن دەتوانین بگەینە ئەو قۆناغە؟"
پلاندانان یارمەتی شیکردنەوە و جیاکردنەوەی هەلەکان دەدات، سەرکەوتن چۆن چۆنیە، و چیت پێویستە بۆی، و هەروەها دەکرێت ببێ بە کلیلی بڕیاری وەبەر هێنان بۆ وەبەرهێنەران ، بانکەکان و سەرمایەداران.
لە ڕاستیدا، سەرباری ئەوەی، کە نازانین چی وامان لێدەکات پلان دانێین. لە کاتێک هەموو لێکۆڵینەوەکان پێمان دەڵین کە پلان دابنێێن، لیکۆڵینەوەیەکی تر دێت و دەڵێ باشتر وایە کە دەست پێکردن لە کارکردنەوە فێر ببی.ئەمانە هەندێک بیروڕان کە وا بکات لە خاوەنکار بڕیار بدات لەسەر پلاندانان یان نە.
خاڵی سەرەتا لە لێکۆڵینەوەکانمان ئەوە بوو کە گرنگییەکی تەواو نەدراوە بەوەی کە بۆچی پلان دادەنێن. هەندێک فاکتەری گرنگ هەیە کە وا دەکات بە زووی پلان دابنرێت. ئەمە هەموو ئەو ئەزموونانەی پێشووتر تاوەک ویستنی تەمویلی دەرەکی و پێداویستی گەورە کردنی کار و یاخود داهێنان.
تاقینەکردنەوەی لێکۆڵینەوە بۆ پلاندانان لایەنێکی کاریگەری تریشی هەیە. ئەزموونی خاوەنکار و هەلومەرجی دەست پێکردن چانسێکی گەورە بە کار دەبەخشێت بۆ ئەوەی بژێت. سەرماییەکی باش بۆ دەستپێکردن زیاتر هەلی سەرکەوتن دەدات بە پرۆژە بەهەمان شێوە خاوەنکاری بە ئەزموون.
ویستمان کە لێکۆڵینەوە بکەین دەربارەی پلانی کار بەڵام بە هەوڵدانێکی زیاترەوە لەوانەی پێشتر. و بۆ ئەمەش رۆشتینە سەر خوێندنەوەی پانێڵی خاوەنکاری دینامیکی ٢ . کە بە سامپڵیکی نمونەیی دادەنرێت بۆ زیاد لە ١٠٠٠ کەس بە زۆری ئەمەریکی.کە دەبنە خاوەنکار زیاد لە شەش ساڵ (٢٠٠٥ – ٢٠١١). بە درێژایی ڕێگا، ڵێکۆڵینەوەکە گشتگیرترین داتای لەسەر خەسڵەتەکانی دەستپێکردنی کار و خاوەنەکانیان کۆکردەوە.بەوردی باس لە هەموو مەودای چالاکییەکان دەکات کە کراون بۆ بەرزکردنەوەی کارەکان لە زەوییەوە و تایبەت کە گەشتبێتە پێوەری سەرەکی ژیانی کار: گەشتن بە بڕی پارەی جوڵاو بە پۆزەتیڤی.
ئێمە ئەوانەی کە دەبن بە خاوەنکار کردمانن بە دوو بەش:ئەوانەی کە پلانێکی ڕەسمی دەنوسن و ئەوانەی کە ناینوسنەوە.
ئێمە شێوازێکی ژمێریاری پشتپێبەستراومان بەکار هێنا.بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە کە هەردوو گروپەکە لە ژێرکاریگەری هەمان بارودۆخن، لە ڕووی ژمێریارییەوە وەک دوانەن و لە هەموو ڕووەکانی تریش تەنها لەوەدا نەبێت کە یەکێکیان پلانەکەی نوسراوە و ئەویتر نەنوسراوە.ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە دەتوانین بزانین پلاندانان یاخود دانەنانی زیاتر دەتوانێت پرۆژەکە بهێڵێتەوە.
وامان بۆ دەرکەوت کە پلاندانان پێویستە.ئەو خاوەنکارانەی کە پلانێکی ڕەسمی دەنوسنەوە چانسی سەرکەوتنی پرۆژەکانیان ٪١٦  زیاترە لە جۆرەکەی تر.لەوەش زیاتر توانیمان بزانین کەچی وا لە خەڵک دەکات کە پلانەکانیان بنوسنەوە لە ئاستی یەکەم.
دوو دەرەنجام دۆزرانەوە. یەکەمیان،٪٧ ی ئەو پرۆژانەی کە زوو گەشە دەکەن پلان دادەنین لە کاتێکدا ٪٤ ی ئەو پرۆژانەی کە داهێنانن و بیرۆکەی تێدایە زیاتر لەوانی تر.و لە ئەنجامدا پلاندانان زۆر سودی هەیە کاتێک کۆسپەکانت گەورەن.
دووەم، ئەو خاوەنکارانەی کە پێویستیان بە سەرمایەی دەرەکی هەیە ( لە لایەنێکی ترەوە) ٪١٩ زیاتر لەوانی تر پلانەکانیان دەخەنە سەر کاغەز.
نوسینی پلان دەتوانێت جیاوازییەک دروست بکات کاتێک پەیوەندی بە دەستپێکردنی سەرکەوتووی پرۆژەکەوە هەبێت.پلان یارمەتی پرۆسەی گۆڕینی بینین و خەیاڵەکانی خاوەنکار بۆ کارکردنی بەرجەستە دەدات ئەوەش بە پەرەپێدانی ڕێکخراوەکەو ئاراستەی دەستپێکردنی چالاکییەکانی.
بەڵای لە دونیای ڕاستەقینەدا، زۆر بەدەگمەن خاوەنکاران لە خۆیان دەپرسن کە " ئایا پلان دابنێن یاخود نا؟"  زۆر جار بە تێڕوانینێکی تەماویەوە دەڕوانن کە ئایا سەرکەوتن ئەبێ چۆن بێت. لە هەنگاوەکانی سەرەتادا، لەوانەیە بتوانن ئەو تەمە کەم بکەنەوە بەڵەن کە هەنگاوی یەکەم تەواو بوو و کاتی داهێنان و گەشە کردن دەستی پێکرد پلاندانان زۆر گرنگ دەبێت بۆ سەرکەوتن.
پلان هەمیشە بە کارێکی زیندوو دەمێمێتەوە بۆ داواکردنی سەرمایە لە لایەنێکی تر چونکە بڕوا و متمانە لە نێوان وەبەرهێنەران دروست دەکات کە پیشانی دەدات تا چ ڕادەیەک خاوەنکار جێی باوەڕە. لەسەرووی ئەمەش پلان دڵنیایی بە فەرمانبەر، بەڵێندەر، موشتەری و هەر لانێکی تری پەوەندیدار دەبەخشێت.
نوسینەوەی پلان هەموو جارێک باشترین شت نیە بۆ هەموو خاوەنکارێک. بەڵام ئەگەر خاوەنکارێک بیەوێت بە شێوەیەکی خێرا گەشە بکات ئەوە پێویستە پلان دابنێت.

Not ready to say goodbye? Sign up now and we will contact you whenever something exciting happens.

Subscribe For Updates
bottom of page