top of page

شەش ڕێگای سادە بۆ دەست کردن بە بازرگانیەکی بچووك:

  • وەرگێران:سایە موحەمەد
  • Sep 27, 2017
  • 3 min read

هەمیشە بازرگانیە بچوکەکان لە بیرۆکەیەك سەرهەڵدەدات بەڵام پێویستە ئەم بیرۆکانە بکرێت بە کردار،کاتێك بیرۆکەیەک سەرهەڵدەدات پێویستە دەست بە کردار بکرێت تاوەکوو زاڵ بێت بەسەر بیرۆکەکان،کە پێویستە بۆ دەست کردن بە بازرگانیەکی بچووك وە هەروەها تێگەیشتن لەو شتانەی کە پێویستە بۆ کارێکی بازرگانی بەڵام پێویستە بزانین کارکردن لەسەر بیرۆکەکە ئاسانترە لە بیر کردنەوە لێی وەک هەر ئامانجێکی تر..ئەگەر کارەکەت دابەش کرد بۆ چەند بەشێکی بچوك ئەوا توانات دەبێ کردارەکان بە ئاسانی جێبەجێ بکرێت تاوەکو بە ئاسانی و سادەی دەست بکەی بە بازرگانیەکی بچووك پێویستە:-

۱ـ پێویستە پلانەکانت بنووسیتەوە:ـ

کلیلی سەرکەوتنی هەر کارێکی سەركەووتو سادەکردنەوەی پلانەکانە وە کەمکردنەوەی تێچووە تەنها لەرووی بڕی پارەوە نەبێ بەڵکو کەمکردنەوەی کاتی پڕۆژەکەش هەندێک لە خاوەن پرۆژە بازرگانەکانیەکان هەوڵی گەورەکردن و بەهێزکردنی پرۆژەکانیان دەدەن دەبێت لەڕێگەی شێوازی وەبەرهێنان وئابووری کردنەوە بێت،هەمیشە ئەو کەسانەی دەیانەوێت پرۆژەی بازرگانی بەرهەم بهێنن رایاندەسپێرن کە بیرۆکەکانیان تاقی بکەنەوە بەر لە بە فیرۆدانی پارەو کاتی زۆر،هەر بۆیە پەرەیەکی سادە لە پلانەکانی پرۆژەکەت ئامادە بکە کە ڕێگەیەکی کورتکراوەو خێرایە بۆ دەست کردن بە کارەکان

۲ـ پێشبینیەکانت بنووسە:ـ ئەنجامی کۆتای پرۆژەکەت چی دەبێت.

۳ـ ئەرکەکانت بنووسە:ـ ئەمەیان جیاوازە لە پێشبینیەکان ،پێویستە هۆکارەکانی دروست کردنی کۆمپانیاکەت باسبکە.

٤ـ ئامانجەکانت بنووسە:ـ پێویستە چی بکەیت؟ ئامانجت چییە کە رێنوێنیت دەکات بۆ بەرهەمهێنانی پێشبینیەکانت و ئەرکەکانت.

٥ـ ستراتیجیەتی ئیشەکەت پوخت بکەوە:ـ چۆن ئەو ئامانجانە بە دەست دێنی کە دیاریت کردوون.

٦ـ کردارە سادەکان بنووسە:ـ ئیشە بچوکەکانت دیاری بکە کە ئارەستەکراون بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێکی ئاشکرا.

ڕەنگە ئەو خالانەی کە باسمان کرد زیاتر بن لە لاپەڕەیەک بەڵام ڕێکخراوترو کورترە لە پلانی پڕۆژەیەکی ئاڵۆزکە هەفتەیەکی پێویستە بو نوسینی ،بۆ زیاتر زانیاری لەسەر پلانی یەك لاپەرەی دەتوانن سوود لەم کتێبە وەرگرن کە لەگەڵ براکەم ئامادەمان کردووە

http://www.amazon.com/Small-Business-Big-Vision-Entrepreneurs/dp/1118018206

۲ـ بڕیاردان لەسەر بودجەی پڕۆژەکە:ـ

لەگەڵ ئەوەی ئامۆژگاریتان دەکەم بۆ کەم کردنەوەی تێچوون لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بودجەکانان بخەمڵێنن تاوەکو چەند تواناتان هەیە پارە لە پڕۆژەکانتان سەرف بکەن ئەگەر تۆ بەڕێوبەری ئابووری پێویستە راستگۆ بیت لە خەمڵاندنی بڕی بودجەکەت لەگەڵ ئەوەی کە %20 ی بودجەکە بە هەدەر دەروات ئەمەش زیان بە پڕۆژەکە دەگەیەنێت ئە برە پارانەی کە بە فیڕۆ دەروات پێویستە بڕەکەی بزانی مانگ دوای مانگ بەر لەوەی قازانجی پڕۆژەکەت بە هەدەر بچێ، پێویستە قازانجی پرۆژەکە ت لە ۳٠ بۆ ۹٠ ڕۆژ دیاری بکەیت وە دەتوانی بوودجە پاشەکەوتکراوەکەت هەڵبگری ئەگەر پڕۆژەکەت بەو شێوەیە نەڕۆیشت کە پێشبینی دەکەیت.

۳ـ لاپەرەی کارەکانت پڕ بکەرەە بە بڕی تێچووی کارەکەت :ـ

بە رەچاو کردنی دۆخی خۆت، بڕە پارەیەکی زۆرت پێویستە بۆ مۆلەت پێدان لە لایەن شارەوانی شارەکەت وە پارری هاوکاری و مووچەی پێکهاتەکان لە کاتی تاقیکردنەوەی سەرەتایەکانی بازرگانیەکەت کە پارەیەکی کەمی تێدەچێت هەروەها کاتێکی کەمیشی دەوێت تاوەکو قەبارەی بازرگانیەکەت بزانی ، تەنها پشت بە شارەزای خۆت مەبەستە ئەمە توشی داڕمانی بازرگانیەکەت دەکات ، پێویستە قازانج و زیانی پڕۆژەکەت پێوانە بکەیت دواتر ڕاوێژ بە پارێزەرو پسپۆرانی بازرگانی بکەیت لا بارەی ئامانجە کورت خایەن و درێژ خایەنەکان بۆ پاڵپشتی کردنی پڕۆژەکەت لە ماوەی ۳مانگ تا ٦ مانگ

٤ـ ئاگاداری پارەکانت بە :ـ

پێکهاتە بازرگانیەکەت پشت بە هەرچی ببەستێت ، پارەکانت بپارێزەو جیای بکەوە لە هەژماری کەسی خۆت ، ڕێگایەکی ئاسانە کە پارەکانت دابنێت لە بانک یان credit هەموو ئەوەی کە پێویستە پرکردنەوەی لاپەرەی کارەکانتە وەرگرتنی مۆلەتی کارکردن بۆ ئەوەی رێگە پێدراو بێت لە هەموو دامەزراوە بازرگانیەکان پارە مەدە بە هیچ هەژمارێك و هیچ credit ک وەرمەگرە تەنها پێویستە هۆڵدینگێک (شوێنێک) بگریت کە پارەکانت جیابکەیتەوە لە هەژماری تایبەتیت پێویستت بە یەك کاتژمێر هەیە بۆ هەڵبژاردنی دامەزراوە ئابووریەکانت.

٥ـ پێگەی خۆت دروست بکە:ـ

بێ گوێدانە ئەوەی کارە بازرگانیەکەت (خشتە) یاخوود (لم و چیمەنتۆ و ئاوە) یاخود بە شێوەی online پێویستە پێگەکەت پارێزراو بێت و URL بێت وەکو پێگەی بوارە جیاوازەکان Hostgator))و Go daddy)) کە ڕێگەت پێ دەدات گەڕان بکەیت بەدوای بوارەکانی ئەم پێگەیە بە پێی هەڵبژاردنی خۆت پێویستە لەبەرامبەرد ۹٠,۹۹$ بدەیت ، ئەگەر دەستت کرد بە کاری online پێویستە ئەم بوارانە رێکبخەیت کە کڕینی تێدا دەکەین لە ڕێی کارت و کۆگاکانەوە وەکو Shopify بە بڕە پارەیەکی مانگانەی کەم یاخوود دەتوانیت پێگەی تایبەتی خۆت دروست بکەیت بە URL تایبەت بە خۆت لە ڕێگەی پێگەی Drug and drop وەکو Weebly بە پارەیەکی کەم هەردوو جۆرەکە کەمترە لە ۱٠٠$

٦ـ فروشتن تاقی بکەرەوە:ـ

کە ڕێکخراوە پێویستەکانت ئامادە بوو دەتوانیت دەست بکەیت بە فرۆشتن هەوڵ دە وشەی داهێنەرانە قازانجکەر بەکاربهێنیت ئەگەر خزمەتگوزاری بازرگایت هەیە بەشداری بکە لە ژووری بازرگانی بچووك راستەوخۆ پرسیار بکە چی سەرچاوەکی قسەکردن بەردەستە بۆ قسەکردن و بلاو کردنەوەی زانیاری لەسەر بازرگانیەکەت قورسای بەرهەمەکانت تاقی بکەرەوە لە ئالووگۆری ناوەخۆو بازاری کشتوکاڵی و یاخوود هەربۆنەیەکی ناو کۆمەڵگە بۆ تاقیکردنەوە تاوەکو بیرو بۆچونی کریارەکان بزانی سەبارەت بە بەرهەمەکانت بەرێوە بردنی کڕین و فرۆشتن لە ڕێگەی ریکلامی Facebook

یاخوود لە ڕێگەی ڕێکلامی Google

هەژمارێک دروست بکە لە ڕێگەی دانانی بڕێک پارە تاقی بکەرەوە ئەگەر ئاڵو گۆڕەکەت بە رێوە دەچێت لە ڕێی ئەم هەژمارەوە ،دەتوانیت ئەم شەش خاڵە ڕەچاو بکەیت بە تێچویەکی کەم کە ڕێگەیەکی سەرنجڕاکێشە بۆ تاقیکردنەوەو پێوانی بازرگانیە بچوکەکەت بەرلەوەی کات و پارەکانت لە ڕێگەی تاقینەکراوەدا بە هەدەر بدەی.

دەست بکە بە کاری تایبەتت

 
 
 

Kommentare


bottom of page