تایبەتمەندییەکانی بەڕێوبەر و سەرکردەی سەرکەوتوو.....لە جێف واینەرەوە دانەری لینکدئن
- وەرگێران:هێژا حەسەن
- Sep 24, 2017
- 2 min read
دیارە هەموومان پێمان خۆشە چ بەڕێوەبەر یاخود سەرکردە بین کە سیفاتی باشمان هەبێت بەڵام هەندێک جار بەهۆی سەرقاڵی و لەبیر چونەوە ناتوانین لەکەسانی دەوروپشتمان ببپرسین کە ئێمە چۆن دەبینن، لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا هەندێک لە ئامۆژگارییە زێڕینەکانی جێف واینەر دانەری تۆڕی پڕۆفیشناڵی لینکدئن دەخەینە ڕوو:
توانا‌پێدان
چه‌ندین ڕێگا هه‌یه بۆ توانادان به كارمه‌نده‌كانت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانیت به‌م شتانه‌ش پاڵپشتیان بكه‌یت:
نه‌رم و نیان بی له‌وه‌ی بهێڵیت له‌كوێ و له چ كاتێكدا كاربكه‌ن و به‌رهه‌میان هه‌بێت.
ئه‌و ئامرازانه‌یان بۆ ده‌سته به‌ر بكه‌یت كه به‌هۆیه ده‌توانن به باشترین شێوه كاره‌كانیان بكه‌ن.
ئازادی و ئاسووده‌یی ده‌روونی پێویستن له ده‌ربڕینی بیرۆكه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی و بیروڕای جیاواز.
بێگومان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی باش ده‌بێت بایه‌خی و گرنگی به‌رده‌وام به‌كاری كه‌سه‌كانی ژێرده‌ستت بده‌یت، هه‌روه‌ها له‌كاتی گونجاو‌دا ئامۆژگاری یارمه‌تیده‌ریشیان پێشكه‌ش بكه‌یت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌ته‌ویت ببینیت كه‌سه‌كانی ژێرده‌ستت چیان له‌توانادایه، مه‌ترسه له‌وه‌ی ڕێگه‌یان بده‌یت به‌سه‌ربه‌خۆیی كاری خۆیان بكه‌ن.
گوێگرتن
سه‌ركرده كاریگه‌ره‌كان ده‌زانن گوێگرتنی باش هونه‌ره
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ش، ده‌بێت سه‌رنجێكی ته‌واو به‌كه‌سی به‌رامبه‌ر بده‌یت. ئه‌وه‌ش ڕاسته مۆبایله‌كه‌ت و هه‌موو ئامرازه‌كانی پچڕاندن به‌لاوه بنێیت. هه‌وڵ بده خۆت بگریت و قسه‌كه‌یان پێ نه‌بڕیت. هه‌روه‌ها خۆت بپارێزه له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، یان به‌شێوه‌ی دروست و نادروست بیربكه‌یته‌وه. له‌جیاتی ئه‌وه هه‌وڵبده تێبگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه تا چه‌ند هاوشێوه یان جیاوازه له‌هی تۆ، له‌گه‌ڵ زانینی هۆكاره‌كانیشیدا. تیشك بخه‌سه‌ر فێربوون له گۆشه‌نیگای كه‌سه‌كه‌وه. دواتر ئه‌و فێربوونانه به‌كاربێنه بۆ بره‌ودان به تێگه‌شتنت له‌خه‌ڵكی و بارودۆخه‌كانیان، په‌یوه‌ندییه‌كانت قووڵتر بكه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها شێوازی بیركردنه‌وه‌ت سه‌رله‌به‌ر فراوان بكه.
پێ‌زانین
نرخ زانینی كه‌سه‌كانی ژێرده‌ستت زۆر له‌وه زیاتره ستایشیان بكه‌یت له‌كاتی خۆیدا، یان پێیان بڵێیت"ئیشێكی باشه." نه ئه‌وه‌شه زمان لووسی بكه‌یت یاخود ستایش بكه‌یت ته‌نها له‌به‌ر خاتری ستایشكردنه‌كه.
نرخ زانینی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه به‌دوای باشییه‌كانی كه‌سانی تردا بگه‌ڕێیت، دڵسۆزبیت و دیاریكراوبیت له‌وه‌ی چی ده‌نرخێنی، هه‌روه‌ها له‌به‌ر چ هۆكارێكیش. ئه‌وه‌ش مانای وایه توانا شاراوه‌كانیان ببینیت. هه‌روه‌ها مانای ئه‌وه‌شه هه‌ركات شتێكی باشت بینی ستایشی بكه‌یت. دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ببینیت كارمه‌ندێكت له هه‌ڵسوكه‌وتێكی ترسانكدا تێوه‌گلاوه، زۆر چاوه‌ڕێ ناكه‌یت بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی، زۆر چاوه‌ڕێ ده‌كه‌یت؟ كه‌واته به‌هه‌مان شێوه‌ش كاتێك هه‌ڵسوكه‌وتی باشی كارمه‌نده‌كه‌ت ده‌بینیت، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه بره‌وی پێ بده‌یت، هانیان بده‌یت به‌رده‌وامبن له‌سه‌ری.
هه‌ریه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی ژێرده‌ستت به‌هره‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه. به‌فێربوونی ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و به‌هرانه‌و ناسینه‌وه‌یان و ستایشكردنیان، ده‌یانگه‌یه‌نیته باشترین ئاستی خۆیان.
هاندان
له‌ڕاستیدا وینه‌ر ئه‌م خاسیه‌ته له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ڵێت، به‌ڵام من له‌كۆتاییدا ده‌یڵێم، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌وڵی خۆت دابێت له‌گه‌ڵ سێ تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی تردا، ئه‌وانه هانت ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌ته‌وێت هانی خه‌ڵكی بده‌یت، ئه‌وه له‌بیربكه هه‌وڵبده‌ی سه‌رنجیان ڕابكێشیت به‌وه‌ی چوویته بۆ كام قوتابخانه‌و هه‌روه‌ها چی سه‌ركه‌وتنێكت به‌ده‌ست هێناوه. هیچ كام له‌و شتانه گرنگ نین به‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا پێشڕه‌وییان ده‌كه‌یت.
له‌جیاتی ئه‌وه، ئاماده‌ییت تێدابێت بۆ ئه‌مانه:
سه‌ڕه‌ڕای سه‌رقاڵیت، كاتێك ته‌رخان بكه بۆ یارمه‌تیدانیان له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كدا.
مێشك كراوه‌و دڵخۆش به به‌تاقیكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی تازه.
بچۆ ناو كه‌ندو چاڵه‌كه‌وه‌و به‌شداربه له ئیشه پیسه‌كاندا.
نیشانی كه‌سه‌كانی ژێرده‌ستی بده پشتیانت گرتووه‌و ته‌نانه‌ت له‌كاتی هه‌ڵه‌كردنیشیان له‌په‌نایاندا ماویته‌ته‌وه.
كردارت هه‌بێت وه‌ك له‌وه‌ی پێیان بڵێیت ده‌بێت بۆ كوێ بچن، نموونه‌كان دابنێ و ڕێگاكه‌یان نیشان بده.
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی گرنگی بێ فیزی و زیره‌كی سۆز‌و ده‌روون ده‌ناسنه‌وه ئه‌وانه‌ن كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه هانمان بده‌ن. ئه‌م جۆره سه‌ركردانه زیاتر خه‌می كرداریانه وه‌ك له شوێن و پله‌و پایه.
ڕه‌نگه نوسه‌ری بورای سه‌ركردایه‌تی سیمۆن سینێك باشتری گوتبێت:
"سه‌ركرده هه‌یه‌و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش هه‌ن كه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن. سه‌ركرده‌كان شوێن و ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن هانمان ده‌ده‌ن. جا ئه‌گه‌ر تاكه كه‌س بن یاخود ڕێكخراوبن، ئێمه دوای ئه‌وانه ده‌كه‌وین كه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت وابكه‌ین، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆمان ده‌مانه‌وێت."

Comentarios