هەنگاوەکانی چاوپێکەوتنی کاری سەرکەوتوو! - بەشی دووەم
- business1ladies
- Sep 19, 2017
- 1 min read
٧-ئاگاداری خۆدەرخستنی زیادەڕۆ بە
هەرچەندە کە زۆر حەزت لە کارەکە بێت و بتەوێت وەریبگری بەڵام زۆر ئاگاداربە کە دەرخستنی بڕوا بەخۆبوونت نەگاتە ئاستی زیادەڕۆیی و لەخۆبایی بوون بەڵکو هەمیشە بەڕاستی قسە بکە و تواناکانت دەربخە.
٨-قسەکردن لەگەڵ بەرامبەر
پێویستە بەجوانی لە قسە و ئیشارەتەکانی بەرامبەر تێبگەی و لەهەمان کاتدا بەشێوەیەک هەڵسوکەوت بکە کە بەرامبەرەکەت هەست بکات کە چەند وتەکانی بەلاتەوە گرنگە.
٩-جێهێشتنی وێنەیەکی باش
هەوڵ بدە دوای تەواو بوونی چاوپێکەوتنەکە بەشێوەیەک ڕەفتار بکەی کە لەبیری کەسەکان بمێنیتەوە لەکاتی بڕیاردان.
١٠-پەلە مەکە لە دەرخستنی تواناکانت
بۆ چی ئەتەوێت لەم پۆستە کار بکەی؟ یاخود، بۆچی خۆت بە شیاو ئەبینی بۆ ئەم کارە؟ ئەم جۆرە پرسیارانە وەک تەڵە وایە بۆیە نابێت بکەویتە ناویەوە و ڕاستەخۆ باسی هەموو تواناکانت بکەی چونکە چاوەڕێی ئەوەت لێناکەن و سی ڤیەکەت لە پێشیاندایە، بەڵکو باسی چۆنییەتی سەرکەوتنت بکە لە کارەکەی پێشووترت بۆ ئەوەی قسەکانت زیاترت لۆجیکی بێت.
١١- مەڵێ "نازانم"
لە کاتێک کە وەڵامی پرسیارێک نازانی هەوڵ مەدە وا پیشان بدەی کە نازانی بەڵکو وەڵامێک بدەرەوە کە پەیوەندیدار بێت لە دیدی خۆتەوە و ڕوون کردنەوەی بۆ بکە.
١٢-گوێگرێکی باش بە
تەنها قسەکردن گرنگ نیە باڵکو گوێگرتنیش بە گرنگیدانەوە بەشێکی زۆر گرنگە لە چاوپێکەوتندا و وا دەریبخە کە ئەو زانیارانەی کە بەتۆی دەڵێن زۆر گرنگە بۆت.
١٣-خاوەنکاران بناسەو لێیان بپرسە
ئەگەر توانیت پێش چاوپێکەوتنەکە ناوی ئەو کەسانە بزانی کە لەوێن زۆر باش دەبێت چونکە پێیان خۆش دەبێت ناوی خۆیان ببیستن لەکاتی پرسیار کردن و هەروەها گرنگی پێدانت پیشان بدە بە پرسیار کردن هەرکە پێویستی کرد بۆ نموونە: چەند کەس لەم پرۆگرامە کار دەکەن؟ کەی کارەکە دەست پێدەکات؟ و بیرت نەچێ کە وتیان چاوپێکەوتنەکە تەواو بوو سوپاسیان بکە و خەندە لەسەر لێوانت بێت.

Comments