هەنگاوەکانی چاوپێکەوتنی کاری سەرکەوتوو!-بەشی یەکەم
- business1ladies
- Sep 18, 2017
- 1 min read
١- باشترین جل و بەرگ لەبەربکە
جل و بەرگ یەکەمین و گرنگترین هەنگاوی چاوپێکەوتنی کارە بۆیە هەوڵبدە جلێکی پۆشتە و ڕێک لەبەر بکەی بەبێ زیادەڕۆی لە بەکارهێنانی مەیکاپ و بەکارهێنانی ئکسسوار.
٢-سەیرکردنی ڕووی کەسەکان
لەوانەیە بۆ هەموو کەس ئاسان نەبێ سەیری دەموچاوی ئەو کەسانە بکەیت کە چاوپێکەوتنت لەگەڵ دەکەن چونکە هەندێک جار مرۆڤ توشی پەشۆکان دەبێت بەڵام باشتر وایە سەیری کەسەکان بکەی نەک سەیری کەلوپەلی ناو ژوورەکە و سەقفەکە.
٣-خەندەت بیر نەچێت
مەبەستمان لێرە لەوە نیە کە وەکو ئەوە وابی کە نوکتەت بۆ باسکراوە هەر کاتەکەت بە پێکەنین بەریتە سەر بەڵکو لەدوای وەڵام دانەوەی هەر پرسیارێک خەندەیەکی نەرم و باوەڕبەخۆبوون بکە. بیریشت نەچێ لە کاتی سڵاوکردن و تەواوبووندا خەندەت لەسەر لێو بێت.
٤-بە ڕێکی دابنیشە
هەوڵ بدە بەشێوازێکی ڕێک دابنیشی نەوەک پێ لەسەر پێ دابنێی یاخود شل و خاو دابنیشی وەک ئەوەی خەوت لێبکەوێت
٥- جوڵەو ئیشارەت
بەهۆی دڵەڕاوکێوە لەوانەیە برۆیەکانت لەیەک بدەن و دەستەکانت توند بەخۆتەوە نوساندبێت بەڵام لە ڕاستیدا پێویستە باوەڕت بۆ خۆ هەبێت و هەرکات پێویستی کرد دەتوانی بەگوێرەی قسەکانت جار جار دەستیش بجوڵێنیت.
٦-لەسەرخۆ و بەڕوونی قسە بکە
هەوڵ بدە کە قسە ئەکەیت لەسەرخۆ بی و پەلە نەکەیت و لەهەمان کاتدا دەنگ و قسەکانت ڕوون بن بەشێوەیەک کە بەرامبەر بێزار نەکەی، هەروەها زۆر وشەی وەک : ئمم و ئێ بەکارنەهێنیت.

Comentarios