بۆ ئەوەی کارێکی سەرکەوتووترت هەبێت، سەیری ئەم فیلمانە بکە
- business1ladies
- Sep 17, 2017
- 1 min read
سیلیکۆن ڤالی (Silicon Valley)
ئەم فیلمە باس لە بەڕێوەبردنی کاری سەربەخۆ دەکات لە قاڵبێکی کۆمێدیدا و هەروەها گاڵتە بە هەندێک لە کردەوانە دەکات کە لە دەسبەسەرگرتنی کڕیار لە لایەن کۆمپانیاکانەوە بەکاردێن.
سویتس (Suits)
ئەم زنجیرەیە ڕوناکی دەخاتە سەر ئەو کەیس هەڵوێستانەی کە پەیوەندی بە جیهانی کار کردنەوە هەیە وەکو بڕیاری بەجەرگ و زریانی هۆش ، و چۆن کە هەندێک جار توانا و لێهاتووی گرنگترە لە بڕوانامەی ئەکادیمی لە بەڕێوەبردنی کاردا.
تی ڤی ئێف پتچەرس (TVF Pitchers)
ئەم زنجیرە فیلمە لە چواردەوری قوربانیدان بە ئیشی نیزامی و دەستکردن بە کاری تایبەت دەسوڕێتەوە، و ئەو کۆسپانە دەخاتە ڕوو کە توشی دەبیت لەم جۆرە سەرکێشیەدا بە تابەت ئەگەر کارەکەی پێشووترت ئاسان بوبێت.
ستارتاپس (Startups)
ئەم زنجیرەیە گفتوگۆی وردەکاری و زاراوەی گرنگ دەکات کە خاوەنکار پێویستی پێ دەبێت و یارمەتیت دەدات تێبگەی لەو شتانەی کە کارەکات بۆ ئاسان دەکەن بۆ نمونە سەرمایەی سەرەتایی، دوبارە دابەشکردنەوەی سەرمایە، و وەبەرهێنانی فریشتەیی کە وا دەکەن جوانتر کار بکەی.

Comments