top of page

کانی ئەحمەدی... ئافرەتێکی کوردی خاوەنکاری هیوابەخش

  • Writer: business1ladies
    business1ladies
  • Sep 13, 2017
  • 2 min read

کانی یەکێکە لەو ئافرەتە کوردە ڕەنگینانەی کە بڕیاری دا دەست بە کاری تایبەتی خۆی بکات، هەر بۆ ئەمەش بوو کە توانی ببێ بە یەکەم ئافرەتی کورد کە پێڵاو دروست بکات و دیزاینی ناوازەی بۆ بکات. ئەم خانمە دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری کۆمپیوتەرە و ماستەری لە بەڕێوەبردنی کاردا هەیە کە وای کردووە بڕوانامەکەی لە خزمەتی کاری خۆیدا بەکاربهێنێ چ لە دیزاین کردن تاوەکو بازاڕگەری بۆ کارەکەی. خۆشەویستی کانی بۆ وڵاتەکەی و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی وای لە کانی کردووە کە تەنها وەکو کارمەندێک نەوەستێت بەڵکو پەرە بە خۆی بدات و کاری جوان بکات. هەر ئەم هۆکارانەش وای کردووە کە بتوانێت لە بەرامبەر ئەو ڕێگریانەی کە هاتووەتە پێشی بوەستێتەوە.لە میانەی وەڵامەکانی "کانی" دەڵێت بۆ هەر ئافرەتێکی خاوەنکار ئاسان نیە کە لەلایەن ئەوانی ترەوە قبوڵ بکرێت بەتایبەتی پیاوان بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕەخنە لە پیاوان ناگرێت بەڵکو ئەوە هەمووی کەموکوڕی ئێمەی ئافرەتە کە نەمانەوێت سەربەخۆ بین،هەروەها لە دیدی "کانی" خانەوە ژمارەیەکی کەم ئافرەت لە ناوچەکەدا هەیە کە کاری تایبەت بەخۆیان هەبێت کە ئەمەش ئاستەنگییەکی ترە چونکە بونی ئافرەتی بەتوانا لە بواری کار زیاتر وا لەوانی تر دەکات کە ئەزموون و شارەزایی وەربگرن و لەهەمان کاتدا کێبڕکێی کار بکەن.زۆر ڕوونیشە کە ئەم خاتونە بەڕێزە بە ئاسان نە گەشتووە بەم کارانەی ئەمڕۆی هەر وەک خۆی دەڵێت "پێویستت بە ئارامگرتن و هێز هەیە بۆ بەردەوام بوون" ، ئەمەش تەنها ئافرەتان ناگرێتەوە بەڵکو پیاوانیش بەتایبەت لەو بارودۆخەی ئەمڕۆ کە قەرانی دارایی ناوچەکەی گرتۆتەوە هەرچەندە بە قسەی خاتوو کانی "ئەگەر بڕوات بەخۆت هەبێ ئەوا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کارەکانت جێگەی خۆی دەگرێت". ئەوەی کە پاڵپشتی کانی خان بووە ئەوەیە کە توانیویەتی نێتوۆرکێکی نێودەوڵەتی فراوان دروست بکات لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای ئەوەی کە میدیا ناوخۆیی کوردستان و دەرەوەش پاڵپشتێکی بەهێز بوون بۆ ناساندنی کارەکەی. دەربارەی کارەکان و پلانەکانی داهاتووی "کانی" خان لە ئێستاوە دەستی بە کەمپینی "بەهێز کردن وبەرەو سەربەخۆیی بردنی ئابووری کوردستان" کە بۆ هەموو ئافرەتان ڕێکخراوە بۆ ئەوەش سێ پرۆژەی کار و دۆزینەوەی کاری بۆ ئافرەتان بە تەنها ڕێکخستووە. شایانی باسە ئەم خاتوونە کوردە کارەکانی لە ژێر دروشمی " پارە نەبێ هەنگوینیش نیە" و "هیچ شتێک کۆمەڵگا بەرەوپێش نابات بەڵکو هەموومان بەرپرسین لەوە" بەڕێوە دەبات.

Comments


bottom of page