top of page

ئەو بەرنامانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرنگترن!

  • Writer: business1ladies
    business1ladies
  • Sep 12, 2017
  • 1 min read

زۆر جار کاتێکی زۆر بەدیار تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەسەر دەبەین بێ ئەوەی کە سودێکی ئەوتۆی هەبێ، بەڵام ئیمە گەڕاین و باشترین ئەو بەرنامانەمان بۆتان دۆزییەوە بۆ ئەوەی سوودی لێببینن

Flipboard

لەم بەرنامەیە دەتوانی دواترین هەواڵ و زانیاری بزانی بەگوێرەی ئارەزووەکانت کەبائاسانی دەتوانی بەکاریبهێنی و ئەو بابەتانەی دەتەوێت دواتر بیخوێنیتەوە دیاری دەکریت.

Stumble Upon

ئەم ئەپلیکەیشنە وتار و وێبسایتی هەرەمەکیت دەخاتە بەردەست کە لەگەڵ ئارەزووەکانت بگونجێ. لەهەندێک کاتدا وێنە یان قسەی کۆمیدین یاخود لێکۆڵینەوەیەکی زانستییە.

Duolingo

لەوانەیە بۆ ئەو کەسانەی کە تازە فێری زمانێکی بیانی دەبن ئەمە یەکێک بێت لە باشترین بەرنامەکان کە بەشێوەیەکی سادە زیاتر لە ٢٤ زمانت فێر دەکات لەسەر شێوازی ڕاهێنانی ڕۆژانە و دەتبەستێتەوە لەگەڵ مامۆستا و کەسانی خاوەن زمانی جیاواز، کە دەتوانی لەگەڵ هەر بەرز بوونەوەی ئاستێک پرۆفایلی Linkedin ت نوێ بکەیتەوە.

Elevate

ڕاهێنانی مێشک لەسەر شێوازی یاری چێژبەخش کە ڕۆژانە لە ٤ بۆ ٧ یاری دەخاتە بەردەستی بەکارهێنەران بۆ بە‌هێزکردنی تواناکانی مێشک وەکو خێرایی خوێندنەوە و لەبەرکردن و ووردبونەوە.

Comments


bottom of page