وەرزشە سادەکان و سوتاندنی چەوری
- business1ladies
- Sep 8, 2017
- 1 min read

وێبسایتی (بزنز ئنسایدەر)لیستێکی وەرزشە ڕۆژانەکانی بڵاوکردەوە بە گوێرەی سوتاندنی ڕێژەی چەورییان. ١-یاری خلیسکانی سەر بەفر ٦٨٣ کالۆری دەسوتێنێ لە ١ کاتژمێردا و بەپێی خێرایی زیاتر دەبێت. ٢- یاری باسکە داتوانێت ٧٢٨ کالۆری بسوتێنێت بەهەمان شێوەی یاری تەنس. ٣- ڕاکردن بە خێرایی ٨ کم لە کاتژمێرێک ٧٥٥ کالۆری دەسوتێنێت لەکاتێکدا ئەگەر لەسەر قادرمە بکرێت ٨١٩ کالۆری دەبێت. و ئەگەر ١٣کم بێت ئەوە ١٠٧٤ کالۆری لەناودەبات کە هەمان ڕێژەی پەتپەتێنە. ٤- مەلەوانی کردن بەبەردەوامی ٨٩٢ کالۆری دەسوتێنێ و ماسولکەکان دەجوڵێنێت. ٥- یاری تایکواندۆ ٩٣٧ کالۆری دەسوتێنێت کە جوڵەکانی نەرمن.
Comments