چۆن ئارەزووەکەت دەگۆڕی بۆ کاری تایبەتت؟!
- business1ladies
- Sep 5, 2017
- 1 min read
ڕەنگە هیچ شتێک لەوە خۆشتر نەبێت ئەو کارە بکەی کە یەکێکە لە ئارەزووە تایبەتەکانت ئەمە جگە لەوەی کە ببی خاوەنکاری خۆت و کات و خەرجییەکانت خۆت دیاری بکەی. لێرەوە ئێمە هەندێک ئامۆژگاریمان هەیە بۆ ئەوەی کە ئەو خەونە بەدی بهێنی
١-خوێندنەوە لەسەر ئەو ئارەزووەت لە کتێب و ئینتەرنێت بۆ دەوڵەمەندکردنی زانیاریت
٢-باشکردنی تواناکانت لەو ئارەزووە دوای خوێندنەوە و بەدواداچوونی زۆر،چونکە هەندێک ئارەزوو پێویستی بە لێهاتووی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی ببێ بە کاری تایبەت وەک: توانایی چۆنێتی پەیوەندیکردن، توانای ڕازی کردن ، پەیوەست بوون بەکار، و توانای ڕاگۆڕینەوە
٣-زانینی پێداویستی خەڵک و ئایا کە ئارەزووەکەی تۆ پیویستە بۆ ناو ئەوکۆمەڵگایە؟
٤-باسکردنی بۆ خەڵکە نزیکەکانت و وەرگرتنی بیروڕای ئەوان
٥- ئامادەبوونت لەو شوێنانەی کە تایبەتە بەم ئارەزووەی تۆوە و کەسێکی کۆمەڵایەتی بە
٦- لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیجی تایبەت بە ناوی کارەکاتەوە دروست بکە ووێنەی بۆ دابنێ و کارەکانتی تێدا بڵاوبکەرەوە
٧-بزانە کە چۆن مارکێتینگ و ڕیکلام بۆ کارەکەت بکەی بۆ ئەوەی سەرەنجی کڕیارەکانتی پێڕبکێشی

Comments